ئاریاس جەوان ڤیدیۆ كلیپی (ئەڕۆم)ی بڵاوكردەوە

ئاریاس جەوان ڤیدیۆ كلیپی (ئەڕۆم)ی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە 20/12/2020 گۆرانیبێژی كورد ئاریاس جەوان, نوێترین بەرهەمی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

ئاریاس لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب نوێترین بەرهەمی گۆرانی بەناوی(ئەڕۆم) بڵاوكردەوە, كە خۆی تێكستەكەی بۆ ئامادە كردووەو "شەروین موسا" كاری تۆمارو دەنگیی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

ئاریاس جەوان یەكێكە لەو گۆرانیبێژانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەرهەمەكانی بینەرێكی زۆریان هەیە, ئەگەر چی پێشتر گۆرانی (من دڵنیام)ی بڵاوكردەوە, بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوو و بەبۆنەی ڕۆژی لەدایك بوونیەوە ئەم گۆرانییەی بە كۆپییەكی نوێ و دووبارە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .
Top