کتێبی (بەرپرسیارێتی میدیا و قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان) چاپ و بڵاو کرایەوە
لەمبارەوە کارزان محەمەد، نووسەری پەرتووکەکە ڕایگەیاند: "پەرتووکەکە ١٧٦ لاپەڕەیە و سێ توێژینەوەی ئەکادیمییە و بە میتۆدی گراندد تیۆری نووسراون و لە چاپخانەی (کارۆ) لە شاری سلێمانی لەسەر بودجەی پایتەختی رۆشنبیری چاپ و بڵاو کراوەتەوە".
کارزان محەمەد گوتیشی: "ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لە مامەڵەی بەرپرسیارانەی میدیایە سەبارەت بە پرسەکانی قەیرانی دارایی و دۆخی تەندروستی لە سەردەمی کۆرۆنا و دۆسیەی تیرۆریزم دەکات کە تێیدا جەختم لەسەر راستگۆیی میدیاکان بۆ خستنەڕووی راستی بۆ جەماوەر کردووتەوە، چونکە ھەم بەرپرسیارێتییەکی یاساییە و ھەم ئەخلاقی".
د. کارزان محەمەد، جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان گوتار لە ڕۆژنامەکان، خاوەنی ھەشت کتێبی چاپ کراوە کە ھەموویان لە لێکۆڵینەوەی ئەکادیمین.
basnews