سەلما حایك دەربارەی جوانییەكەی چی دەڵێت

سەلما حایك دەربارەی جوانییەكەی چی دەڵێت
ئەستێرەی سینەمایی سەلما حایك لە بارەی خۆیەوە دەڵێت كە سەرەڕای ئەوەی خاوەن جوانییەكی زۆرە، بەڵام ئەگەر هەوڵی زۆریش بۆ ئەوە بدات كە جوانتر بێت و چەندی دیكەش جوان بێت،هەر ناتوانێت بگاتەوە ئەو ئاستەی ئێستای لە جوانیدا.
سەلمای حایك كە بە جوانییە سەرنجڕاكێشی ناسراوە، لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: «من دەزانم كە خەڵك پێیان وایە من جوانم، بەڵام هیچ كاتێك هەوڵم نەداوە وەك پێویست جوان بم، یان هەوڵی خۆجوانكردن بدەم، هەرچەندە دەتوانم بە ئەنجامدانی وەرزشی زیاتر و دووركەوتنەوە لە خواردنی شیرینی و خواردنەوە كهولییەكان زیاتر لە ئێستاش جوانبم، هەروەها لە توانامدا هەیە هەوڵی زیاتر بدەم، بەڵام هیچ كاتێك لە ژیاندا جوانی و خۆجوانكردن لە كارە پێشینەكانی من نەبووە، ئەگەرچی پێموایە گرنگ و پێویستیشە».
سەلما ئامۆژگاری ئەو كەسانەی كرد كە لە ژیاندا كامەران و دڵخۆش نین و لە شێوە و روخساری خۆیان رازی نین، لەوبارەیەشەوە دەڵێت: « بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجەكانتان لە ژیاندا، پێویستە بە روخساری خۆتان رازی بن و تەقەبولی بكەن و خۆشتان زۆر خۆش بوێ، بێ ئەوەی گوێ بە قسەی كەسانی دیكە بدەن».

سەرچاوە: البوابە
Top