ئیما واتسۆن پێویستی بە پیاو نییە
ئیما دەڵێ: «جیا لەوەی زۆر كەس باسم دەكەن، یان وا هەست دەكەن كە من لە ژیاندا ئاسوودە نیم، پێیان دەڵێم من زۆر دڵخۆشم لە ژیاندا و پێویستم بە پیاوێك نییە بێتە نێو ژیانمەوە بۆ ئەوەی خۆشی بكات، چونكە من هەست بە ئارامییەكی زۆر دەكەم، پێموایە زۆر ئاساییە ئەگەر ئافرەت تا تەمەنی سی ساڵیش بە سینگڵی بژی، تەنانەت ئەگەر ئەو ئافرەتە ئەكتەریش بێت هیچ گرفتێك درووست نابێت».
ئیما لە بەشێكی دیمانەكەدا باسی لە هەستی خۆی كرد لە كاتێكدا بە سنگڵی دەژی، لەوبارەشەوە دەڵێ: «بەر لە ماوەیەك هاوڕێیەكم باسی ئەوەی بۆ كردم كە لە ژیانی سینگڵیدا زۆر ئاسوودەیە و هەست بە هیچ نائارامییەك ناكات، من ئەو كاتە ئەم قسانەم زۆر پێ سەیر بوو، بۆیە كاتێكی زۆری ویست تاكو توانیم لەو رووەوە بیروڕای خۆم بگۆڕم، ئێستاش بە ژیانی سینگڵی زۆر زۆر خۆشحاڵم».
جێگای سەرنجە كە ئیما یەكێكە لە خانمە ئەكتەرە سەركەوتووەكان كە خاوەن جەماوەرێكی زۆرە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا زیاتر لە (100) ملیۆن كەس هاوبەشی هەیە.
سەرچاوە ( CNN )