محه‌مه‌د حوسێن: به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانم دوای نه‌مانی كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌

محه‌مه‌د حوسێن: به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانم دوای نه‌مانی كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌
محه‌مه‌د حوسێن، گۆرانیبێژی كورد، باسی هۆكاری بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێی هونه‌ری ده‌كات و ده‌ڵێ: "هه‌موو شتێكم هه‌ڵگرتووه‌ بۆ دوای نه‌مانی كۆرۆنا".

له‌مباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د حوسێن‌ ڕایگه‌یاند: "چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێم ئاماده‌ كردووه‌، به‌ڵام هه‌ڵمگرتووه‌ بۆ دوای نه‌مانی كۆرۆنا، نامه‌وێت له‌و بارودۆخه‌ ته‌ندروستییه‌ به‌رهه‌می نوێ بڵاو بكه‌مه‌وه‌".

گوتیشی: "هیوادارم بتوانم له‌ ساڵی داهاتوودا له‌ كات و ساتێكی خۆشدا به‌رهه‌مه‌كانم بڵاو بكه‌مه‌وه‌".

محه‌مه‌د حوسێن خه‌ڵكی كه‌ركووكه و له‌ كه‌نه‌دا ده‌ژى‌، به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی زیاتر به‌شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ركێییه‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.

basnews
Top