بۆ یەكەم جار مادۆنا تاتۆ دەكات

بۆ یەكەم جار مادۆنا تاتۆ دەكات
گۆرانیبێژو ئەستێرەی پۆپی جیهانی(مادۆنا) چەند وێنەیەكی نوێی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە, كە تێیدا دەردەكەوێت تاتۆیەك دادەنێت, هەروەها لەسەر پۆستەكەی نووسیوە: یەكەم جارە ڕووبدات .

پێچەوانەی بەشێكی زۆری گۆرانیبێژو ئەستێرەكانی جیهان لە كات و تەمەنێكی جیاوازدا مادۆنای تەمەن 62 ساڵ, بۆ یەكەم جاری تاتۆیەكی لەسەر قۆڵی چەپی نەخشاند, مادۆنا بۆ درووستكردنی تاتۆكەی یەكەم پیتی ناوەكانی شەش منداڵەكەی هەڵبژاردووە كە ئەوانیش بریتین لە (لۆرد – رۆكۆ – دەیڤد – مێرسی – ستیڵ - ئیستر) .
Top