پلانێکی ستراتیژیی سێ ساڵە بۆ پێشخستنی کتێبخانە حکوومیەکان دادەنرێت
دیار عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانەکان ڕایگەیاند: "لەو پلانە ستراتیژییەدا کە بۆ ماوەی سێ ساڵ دامانڕشتووە، دەمانەوێت لەڕووی بینا و پێویستی و گەشەکردن و زیادکردنی ئاستی خوێندنەوەی کتێبەوە پێشڤەچوون بەدەست بێنین، هەروەها پەیوندیی نووسەر و خوێنەر بەهێزتر بکەین".
دیار عەزیز گوتیشی: "یەکێکیکی دی لە بڕگەکانی پلانەکە ئەوەیە، کە بەهۆی پێشکەوتنی ئاستی تەکنەلۆژیاو ئینتەرنێتەوە دەمانەوێت کتێبخانەکان حکوومییەکان بە ئەلیکترۆنی بکەین بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانترین شێواز و کەمترین کات دەستی بەو پەرتووکانە بگات کە دەیەوێ بیانخوێنێتەوە، هاوکات پێداچوونەوە بە کتێبخانەی قوتابخانەکانیش لەبەرچاو گیراوە".
بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانەکان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە هەرێمی کوردستان ۹۲ کتێبخانەی حکوومی هەیە و هەر شوێنێکیش داوای کردنەوەی کتێبخانە بکات، زۆرترین پشتیوانی و ئاسانکاریی بۆ دەکەین".
basnews