كاتی نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی 09 دوا ده‌خرێت

كاتی نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی 09 دوا ده‌خرێت
فیلمی سینه‌مایی 09، سه‌رجه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌كانی ته‌واو بووه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ نمایشكردن، به‌ڵام كاتی نمایشكردنی دوا ده‌خرێت.

ماهیر حه‌سه‌ن ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه‌یه‌‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ ئێستا تێیداین ناتوانرێت فیلمی سینه‌مایی 09 نمایش بكرێت و كاتی نمایشكردنی دوا ده‌كه‌وێت بۆ كاتێكی نادیار، هه‌ر كاتێك به‌ گشتی ڕه‌وشه‌كه‌ باش بوو، ئه‌و كات نمایش ده‌كرێت.

به‌ختیار فه‌تاح كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمی سینه‌مایی 09 كردووه‌، له‌ سلێمانی كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌، (شوان عه‌تووف، ماهیر حه‌سه‌ن، ژاڵه‌ ڕه‌سوول، سیروان جه‌مال) وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه‌ به‌شدارن.

basnews
Top