كەمال محەمەد و مەریوان سەفادین دوێتێكی نوێیان كلیپ كرد
ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020 كەمال محەمەد و مەریوان سەفادین گۆرانییەكی نوێیان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە, گۆرانی (ئافەرین) كە نوێترین بەرهەمی ئەم دوو هونەرمەندەیە, "شادمیر نامۆ" لەگەڵ ئامادەكردنی مێلۆدییەكەی هەر خۆشی كاری میكس و ماسترینكی ئەم گۆرانییەی ئەنجامداوە, هەروەها "هێمن هەژار" تێكستەكەی نووسیوەو "هەردی عومەر" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی (ئافەرین) ئەنجامداوە .
شایەنی باسە.. لە چەند هەفتەی ڕابردوو هونەرمەند كەمال محەمەد گۆرانییەكی بەناوی( لە تۆ دوورم) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, كە ئەم بەرهەمە بە ماوەیەكی كەم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بینەرێكی زۆری هەبوو .