زیاد لە یەك ملیۆن و نیو واژوو لە دژی (ئەمبەر هێرد) كۆكرایەوە
دوای ئەوەی جۆنی دێپ لە بەشی سێیەمی فیلمی (Fantastic Beasts) دوور خرایەوە, دەنگ و ڕەخنەیەكی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەرامبەر ئەمبەر هێرد بەرزبوویەوە, كە گەیشتە ئەوەی لە ئێستادا داوا دەكرێت ئەمبەر هێرد لە كاری سینمایی بخرێتە دەرەوە .
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە, زیاد لە یەك ملیۆن و نیو واژوو لە دژی ئەمبەر هێرد خراوەتە پێش ئەو كۆمپانیاو ئەو ستودیۆیانەی كە فیلمی مارڤڵ بەرهەم دەهێنن, بۆ ئەوەی ئەمبەر هێرد لە بەشی نوێی فیلمی (aquaman) دوور بخرێتەوە, هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەمبەر هێرد تەنها ویستی ئەوەبوو كەلە ڕێی دادگاوە دژایەتی جۆنی دێپ بكات و لە هۆڵیوود دووری بخاتەوەو كۆتایی بە ژیانی هونەری بهێنێت .
لەلایەكی تریشەوە, بەپێی ئەو هەواڵ و وێنانەی كەلە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە, ئەمبەر هێرد دوای كۆكردنەوەو ڕاگەیاندنی ئەو واژووانە بۆ دوورخستنەوەی لە كاری سینەمایی, لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا هەڵدەستێت بە گەشتێك بۆ یاری ئەسپسواری لە ویلایەتی كالیفۆرنیا, هەر لە ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوەیەوە ئاماژە بەوە كراوە كە ئەمبەر هێرد بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە دەكات و وەها خۆی نیشان دەدات كە ئەم ناڕوزاییە كاریگەری نەبێت .