دیلانار ڤیدیۆ كلیپی (خۆشەویستی)ی بڵاوكردەوە
گۆرانییەكە بەناوی (خۆشەویستی) یە, "هەوار شاڵی" تێكستەكەی نووسیوەتەوە, "عیماد عەلی" ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادەكردووە, هەروەها "ئازاد عادل" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .
دیلانار یەڵدز كە خەڵكی باكووری كوردستانە, خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, بەرهەمەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە .