نەوید زەردی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
گۆرانی (بەهانە) كە نوێترین بەرهەمی نەوید زەردییە, دوێنێ پێنجشەممە 26/11/2020 لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوی كردەوە, نەوید خۆی مێلۆدی گۆرانییەكەی داناوە,هەروەها "مازیار فایەق" تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوەتەوە .
نەوید زەردی كە خاوەنی ژمارەیەك ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەوادارێكی زۆری هەیە, دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە گۆرانی (بانگم مەكە) لە 30ی ئوكتۆبەری ئەمساڵ بڵاوی كردەوە, هەروەها لە ئێستادا نەوید زەردی هاوكارە لە درووستكردنی ئەلبۆمە نوێیەكەی (شاناز زاهیر) كە بڕیارە بەم زوانە تراكێكی بەناوی (فڕین) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبكرێتەوە .