ئەگەر هەیە فادی هاشم بیست ساڵ زیندانی بكرێت
بەپێی دوایین بڕیاری دادگای ئەو وڵاتە, وە بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەو میدیا عەرەبییەكان بڵاوكراونەتەوە, ئەگەر هەیە (فادی هاشم)ی هاوژینی نانسی عەجرەم 20 ساڵ زیندانی بكرێت, هۆكارەكەشی ئەوەیە كە دادگا ڕووداوەكەی بەو شێوەیە نەبینیوە كە كوشتنی محەمەد موسا بە دەستی فادی هاشم لە ئەنجامی بەرگريكردن بێت لە خۆی .
وەكو سەرەتای ڵێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكان, دادگا وەكو یەكەم بڕیار ئەم سزایەی بەسەر فادی سەپاندووە, بەڵام هێشتا یەكلانەبووەتەوە, بۆیە ئەگەر ئەم ڕووداوە لە دادگا وەكو كوشتن هەژمار بكرێت ئەوا فادی هاشم 20 ساڵ زیندانی دەكرێت, هەروەها (غابی جۆرمانۆس) پارێزەری فادی لە نوێترین دەركەوتنی باسی لەم بابەتە كردو ڕایگەیاند كە ئەوان چاوەڕوانی ئەوەبوون كە سزاكە لەسەر بنەمای ئەوە بێت كە فادی هاشم بەرگری لە خۆی كردووەو محەمەد موسا لە ئەنجامی ئەو بەرگرییە بووە قوربانی .
ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ئەمساڵ, كاتێك كەسێكی دەمامكدار بەناوی(محەمەد موسا) هەڵیكوتایە ماڵی نانسی عەجرەم و لە ئەنجامدا بە دەستی (فادی هاشم) هاوژینی نانسی بە 16 فیشەك كوژرا, لە سەرەتادا هەواڵەكان بەجۆرێك بڵاوبوویەوە كە ئەم كەسە بە نیازی دزیكردن چووەتە ماڵیان, بەڵام لە دواییدا بە پێی ڵێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە محەمەد موسا یەكێك بووە لە پاسەوانەكانی ماڵی نانسی و ماوەیەك لەوێدا كاری دەكرد, كە بەمەش ئەم ڕووداوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندین چیرۆك و قسەوباسی بەدوای خۆیدا هێنا .