دینا گۆرانی (لێدەن مۆسیقا)ی بە شێوەی كلیپ بڵاوكردەوە

دینا گۆرانی (لێدەن مۆسیقا)ی بە شێوەی كلیپ بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی دیاری كورد دینا, نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بە ستایڵە جیاوازەكەیەوە بڵاوكردەوە .

ڕۆژی دووشەممە 23/11/2020 ئاوازدانەری كورد (هەڵكەوت زاهیر) نوێترین گۆرانی دینای لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی یوتیوب بڵاوكردەوە, (لێدەن مۆسیقا) كە نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی دینایەو تێیدا بە جلی بوكێنییەوە دەركەوتووە, ئاوازەكەی هی هونەرمەندی ناوداری عەرەب (فەرید ئەترەش)ە و سەرمەند تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوەتەوە, كاری دابەشكردن بەهاوبەشی ئالان و سەرمەند كراوە, هەروەها یوسف لەشكری كاری دەرهێنانی بۆ ئەم ڤیدیۆ كلیپە ئەنجامداوە .

دینا كە یەكێكە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی كە بە چەند ستایڵێكی جیاواز گۆرانی چڕیوەو خاوەنی چەند ئەلبۆمێكی گۆرانی و ژمارەیەك ڤیدیۆ كلیپە, دوایین بەرهەمی بریتییە لە گۆرانی(بلوة) كە بە زمانی عەرەبی لە مانگی ئابی ئەمساڵ بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .
Top