ھونەرمەند سلێمان ئه‌حمه‌د هەرکی گۆرانیەک بۆ ماڵئاوایی د.فرسەت سۆفی بڵاوكرده‌وه‌

ھونەرمەند سلێمان ئه‌حمه‌د هەرکی گۆرانیەک بۆ ماڵئاوایی د.فرسەت سۆفی بڵاوكرده‌وه‌
هونەرمەندی میللی "سلێمان ئەحمەد هەركی" گۆرانییەك بۆ ماڵئاوایی پارێزگاری هەولێر (د.فرسەت سۆفی) بڵاوكردەوە .

كە بەداخەوە بەرواری 18/11/2020 پارێزگاری هەولێر دكتۆر فرسەت سۆفی دوای تێپەڕبوونی 3 ڕۆژ بەسەر تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی ئەنقەڕە كۆچی دوایی كرد, وە ڕۆژی 19ی هەمان مانگ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە تەرمەكەی كراو بە مەراسیمێكی شایستەو بە ئامادەبوونی كەسانی حزبی و حكومی و كۆمەڵێك لە چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بەخاك سپێردرا .

لەلایەكی تریشەوە بەشێك لە خەڵك و هونەرمەندان بەشێوەی جۆراوجۆر هاوخەمی و نیگەرانی خۆیان بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری پایتەخت دەربڕی و خەمناكبوون بە كۆچی ناوەختەی ئەو پارێزگارە خەمخۆرەی شاری هەولێر, گەنجانی نەتەوەی كوردستان لە شاری "ئامەد" بە هەڵواسینی پۆستەری ماڵئاوایی لە پارێزگاری كۆچكردووی شاری هەولێر(د.فرسەت سۆفی) هاوخەمی خۆیان دەربڕی و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی تەواوی خەڵكی كوردستان كرد .

د. فرسەت (لەدایکبووی ١٩٧٨ لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمانە) لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە پارێزگاری شاری ھەولێرە دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ھەڵبژێردرا.
فرسەت سۆفی دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی ھەیە و ماوەیەک لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکیی ھەولێر مامۆستای زانکۆ بووە. لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە. یەکەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستانە کە مووچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی پێشووی.
Top