سلێمانی.. بەندکراوان بە ٣٧ کتێب بەشداریی پیشانگەیان کردووە
فەرھاد قادر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕایگەیاند: "لەو پێشانگە نێودەوڵەتییەی کتێب کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شاری سلێمانی کراوەتەوە، ئێمە وەک چاکسازیی گەورانی سلێمانی بە ٤٢ پەرتووک بەشداریمان تێدا کردووە کە لەو ژمارەیە ٣٧ پەرتووک بەرھەمی بەندکراوانی چاکسازییەکەیە".
گوتیشی: "بەرھەمی بەندکراوان پێک ھاتووە لە ھۆنراوە، چیرۆک، ڕۆمان، لێکۆڵینەوە و تێکڕای بەرھەمەکانیش لە بەندیخانە و لە ماوەی دوو ساڵدا و نووسراون".
فەرھاد قادر ڕوونیشی کردەوە: "بەندکراوان بەھرەیەکی باش و جۆراوجۆری ئەدەبییان ھەیەو ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی بەردەوامین لە ھاندانیان، ھەروەها ئاسانکاری و پێداویستییەکانیشیان بۆ دابین دەکەین".
basnews