لە سلێمانی دووەمین خولی پێشانگای كتێب كرایهوه
ئەمڕۆچوارشهمه 18-11-2020 دووەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بەدروشمی ((بەخۆپارێزییەوە لەگەڵ كتێب هاوڕێ دەبین)) كراییهوه زیاتر لە (350) كۆمپانیاو (15) وڵاتی بیانی بەشداری دەكەن.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل و پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند": كردنەوەی پێشانگاكە زۆر گرنگەو جوڵەیەكی گەورە دەخاتە بازاڕی شاری سلێمانی و كوردستانەوەو دەیان هەزار میوانی بیانی بەشداری تێدا دەكەن.
شایانی باسه پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لە (18/11 – 27/11) لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجەو لەسەر رووبەری (10) هەزار مەرتر چوارگۆشە كرایهوەو زیاتر لە (350) كۆمپانیاو (15) وڵاتی بیانی تیایدا بەشدارن.
kurdistan tv