جۆنی دیب: كۆڵ نادەم تا بـێتاوانی خۆم دەسەلمێنم
میدیای جیهانی و جەماەر گرنگییەكی زۆریان بەم بابەتە داوە و مشتومڕێكی زۆر درووستكرد بەتایبەتی دوای ئەوەی دادگا لە بەرژەوەندی ئامبر و رۆژنامەی زە سەن بڕیاری دەركرد و جۆنی دیپی بە لێدانی هاوسەرەكەی تۆمەتبار كرد، لەلایەن خۆیەوە جۆنی دیپ سكاڵایەكی دژی رۆژنامەی ناوبراو و هاوسەری پێشووی بەرز كردەوە و بە ناوزڕاندن تۆمەتباری كرد و رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەك كۆڵ نادەم تا ئەو كاتەی بێ تاوانی خۆم دەسەلمێنم.
رۆژنامەكان گرنگییەكی زۆریان بە گۆڕانكاری لە كەسایەتی جۆنی دیپ داوە، چونكە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا جۆنی دیپ كەسایەتی راستگۆ و بێ گرفت بوو، بەڵام ئێستا گۆڕانكارییەكی لە كەسایەتی ئەو ئەكتەرەدا روویداوە، بەتایبەتی دوای بڕیار دادگا و تۆمەتبار كردنی بە لێدانی هاوسەری پێشوو و بوونی بەڵگە لەسەر لێدانی.
لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی گاردیان رایگەیاند كە لێدانی ئەكتەر لە هاوسەرانیان و توندوتیژی بەرامبەریان وەك جاران مایە شۆك نییە و خەریكە دەبێتە دیاردە، بۆ نموونە ئەكتەری كۆچ كردوو شۆن كۆنری زۆر جار لە هاوسەرەكەی خۆی داوە و بەرگریشی لەو پیاوانە كردووە كە توندوتیژی بەكاردەهێنن بەرامبەر هاوسەرەكانیان، هەرچەندە جۆنی دیپ و شۆن كۆنری دوو كەسایەنی جیاوازن لە زۆر رووەوە.