شرادها كاپور پێش دیبیكا دەكەوێت

شرادها كاپور پێش دیبیكا دەكەوێت
ئەكتەرە جیهانییەكان لە زۆر بواردا ركابەرێتی یەكتر دەكەن ئەگەر بەشێوەیەكی راستەوخۆش نەبێت و خۆیان ئەو بابەتە نەدركێنن، بەڵام لەلایەن جەماوەرەوە گرنگی بە بابەتی زۆر ورد دەدرێت. چاودێری كردن و گەڕان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هونەرمەندان یەكێك لەو بابەتانەی كە ئێستا گرنگی خۆی هەیە و بۆڵیۆدیش لەو ركابەرێتییە بێبەش نییە.
بەم دواییە میدیاكانی هیندستان رایانگەیاند كە شرادها كاپوری خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد پێش دیبیكا بادۆكۆن كەوتووە لە ژمارەی ئەو كەسانەی لە پەیجەكەی تۆمار كراون لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەتی لە ئەنستاگرام، بەم دواییە ژمارەیان گەیشتە 56 ملیۆن كەس بەمەش هاتە پلەی سێیەم وەك بەناوبانگترین كەسایەتی لەرووی جەماوەرییەوە لە هندستان لە شوێنی دیبیكا بادۆكۆن كە ژمارەی ئەو كەسانەی چاودێری پەیجەكەی دەكەن (52.3) ملیۆن كەسە.
بەپێی دوایین ئاماری رۆژنامەی (Mid-Day)ی هیندی ئێستاش یاریزانی ناسراوی كریكیت فیرات كۆلی لە پلەی یەكەم بە (82) ملیۆن كەس و لە پلەی دووەمیش بریانكا شۆپرا دێت بە (58) ملیۆن كەس.
Top