كۆمپانیای بلومینا بۆ پاسپۆرتی دووەم نووسینگەیەكی نوێ لە عێراق دەكاتەوە
ئەمەش دووەم نووسینگەیە لە هەرێمی كوردستان دوای نووسینگەی سەرەكیی لە شاری هەولێر.
كۆمپانیا كاری كرد بۆ كردنەوەی نووسینگەی نوێی لە شاری سلێمانی و ژمارەیەك لەشارەزا و راوێژكاری یپشەگەر لەكەرتی رەگەزنامە ونشینگەی هەمیشەیی دابین كرك كە ئاسانكاری بۆ رێ وشوێنەكان دەكەن وكاتیش بۆ وەبەرهێنەران كەمتر دەكەن، بلومینا دەیەوێ مەودای كارەكانی خۆی فراوان بكات ورێگە بۆ ئارەزوومەندان خۆشتر دەكات بۆ فراوانكردنی بازرگانی وبزنس لە رێگای بەدەستهێنانی پاسپۆرت و رەگەزنامەی دووەم تا كارەكانی خۆیان بەباشترین شێوە بەڕێوە ببەن بەبێ ئەوەی پێویست بكات دەستبەرداری ناسنامەی ئێستا و ئۆرجیناڵی خۆیان بن.
بەم بۆنەیەوە بەڕێز وەسیم داوود دامەزرێنەر وسەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای بلومینا بۆ پاسپۆرتی دووەم Bluemina Second Passport دووپاتی كردەوە كە كردنەوەی ئەم نووسینگە نوێیە لە شاری سلێمانی بۆپێداویستی بەردەوام و زۆری وەبەرهێنەر وبازرگانان وهاوڵاتیان لە بازاڕی عیراق دەگەڕێتەوە بوو لەوانەی ئارەزووی گەشتی بەردەوام وئازادانەیان و زامنكردنی ئایندەی خۆیان و نەوەكانیان هەیە، و زیاتر وتی: كردنەوەی نووسینگەی نوێمان لە شاری سلێمانی بەهۆی خواستی بەردەوامی لەسەر ئەو بەرنامەیە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بووە بەتایبەتی ، ئێستا هەر وەبەرهێنەرێك و هەر كەسێك بیەوێ پاسپۆرتی دووەم یانی مانەوەی بەردەوام لەهەر وڵاتێكی ئەورووپا وكۆمۆنوێلسی بەریتانی هەبێت دەتوانێ سوود لەخزمەتگوزاریەكانی ئەم بەرنامەیە وەربگرێت كە خۆی لە گەشتكردن بۆهەموو جیهاندا دەبینتەوە بە ئازادانە وزامنكردنی ئایندەی منداڵ ونەوەكانیان و فەراهەمكردنی دەرفەتی بازرگانی ووەبەرهێنانی بێ سنوور.
لەلای خۆشیەوە بەشار داوود هاوبەش وبەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیا متمانەیی خۆی بەوە نیشان دا كە هەبوونی ئەم نووسینگەیە كاریگەریی دەبێت بۆ ئەوەی تاكەكان بەرنامەی گونجاو هەڵبژێرن بەپێی بۆ ویست وخواستەكانیان بەیارمەتی كۆمپانیای بلومینا وراوێژكارە پسپۆڕەكانیان كە بۆ ئەم مەبەستە دانراون، بۆ ئەم مەبەستە بەشداربووان دەتوانن سەردانی نووسینگەكەمان بكەن لە شەقامی سالم بەرامبەر كۆمەڵگای فاروقی بازرگانی.
كۆمپانیای بلومینا بۆ پاسپۆرتی دووەم بەردەوام بەرنامەكانی رەگەزنامەی دووەم پێشكەش دەكات لە رێگای وەبەرهێنان و بەرنامەی پاسپۆرتی دووەم و خزمەتگوزارییەكانی نشینگەی هەمیشەیی و خێراترین و باشترین بەرنامەكانی رەگەزنامەی دووەم و نشینگەی هەمیشەیی ئامادەكراو بەپێی پێداویستییە تایبەتەكان خانەوادەكان پێشكەش دەكات، ئەم خزمەتگوزاریانە بە ئاسانی و شەفافی بەردەستن بۆ وڵاتانی كاریبی وەك سانت كیتس و نیڤیس دۆمینیكا وفانواتۆ و سانت لۆسیا و گرینادا، هەروەها بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپی وەك مالتا، پرتوگال، یۆنان، قوبرس و توركیا و و بەرنامەی گرین كارتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
شایەنی باسە كۆمپانیای بلومینا بۆ پاسپۆرتی دووەم Bluemina بەردەوام لە ساڵی 2003ەوە كارەكانی بەرفراوان كردووە لە وڵاتانی عەرەبی دوای دامەزراندنی نووسینگەی پرۆسەی سەرەكیی لە ئوردن دواتر میسر، ئیمارات، عێراق، فەلەستین و چەندین وڵاتی دیكە.
بلومینا بۆ ناسنامە ونشینگەی بەردەوام ئاراستەكان دیاری دەكات لە بواری رەگەزنامە و نشینگە ئەمەش بە هۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزانەیە كە لەگەڵ گشت وڵاتان درووستی كردووە و بە بریكاری ماركیتینگی نێودەوڵەتی دادەنرێت بۆ هەر یەكە لە سانت كیتس و نیڤیس و سانت لۆسیا، هەروەها ئەندامی فەخری ئەنجومەنی كۆچە بە وەبەرهێنان. بە بوونی (8) نووسینگەی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و زیاتر لە (15) پرۆگرامی رەگەزنامە و نشینگەی جیاواز، كۆمپانیا بلوم دەتوانێت بە شێوەیەكی باشتر خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش دەكات بە شێوازی مسۆگەر لە بواری خەرجی بەرەو دواڕۆژێكی گەشتر و جیهانیتر.
-كۆتایی-
بلومینا كۆمپانیایەكی رێگاپێدراو و پشت پێ بەشتراوە لەلایەن حكومەتەوە:
كۆمپانیای بلومینا بۆ ناسنامە ونشینگەی بەردەوام خزمەتگوزارییە یاساییە متمانە پێكراوەكانی پێشكەش دەكات و یارمەتی هاوبەشانی دەدات بۆ هێنانەدیی چەندین سوود لە گەیشتن بە رەگەزنامەی دوو لایەنە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندیی لەگەڵ چەندین حكومەتدا هەبووە لە سەرتاسەری جیهان بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری باوەڕ پێكراو پێشكەش بە هاوبەشانمان بكەین بەو ئامانجەی هاوبەشانمان بە خزمەتگوزاری خێرا و ئاسان و جێگای متمانە و شایستە شاد بن.
ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی: www.bluemina.com
لاپەڕەی فەیسبووك: بلومینا.
ژمارەكانی مۆبایل:
+971 55 424 2026 ئیمارات
+962 79 626 6662 ئوردن
+964 75 100 11555 هەولێر
+964 773 392 6565 سلێمانی
+ 201 00 397 7739 میسر
+970 59 978 5423 فەلەستين / رام الله
+974 6 611 9049 قەتەر