نووسەری دیاری كورد(دكتۆر كەمال شیرگەر) كۆچی دوایی كرد

نووسەری دیاری كورد(دكتۆر كەمال شیرگەر) كۆچی دوایی كرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پسپۆڕی دەروونی و نووسەر و ئەدیبی دیاری كورد دكتۆر (كەمال شیرگەر) كۆچی دوایی كرد .

یەكێتی نووسەرانی كورد لقی سلێمانی, لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویان كردەوە كە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2020 ئەدیب و نووسەرو پسپۆڕی دەروونی دیاری كورد (د. كەمال شیرگەر) كۆچی دوایی كرد .

دكتۆر كەمال شیرگەر نووسەرو ئەدیبێكی دیاری كوردە, خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لە زانستە دەروونییەكان, ئەم ناودارە خاوەنی 14 كتێبی چاپكراوە لە بواری ئەدەبی و زانستە دەروونییەكان .
Top