كاتی نمایشكردنی ئەڵقە نوێیەكەی زنجێرەی فرێندز دیاری كرا
زنجیرە درامای كۆمیدی (Friends) كە ساڵانێكی زۆرە لە چەندین وڵاتی جیهانەوە نمایش دەكرێت, بەم دواییە بڕیار درا كە ئەڵقەیەكی نوێ و تایبەتی لێ بەرهەم بهێندرێت, بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆنا ئەم كارە چەند جارێك دواخرا .
لە ئێستادا بەپێی ئەو هەواڵانەی كەلە میدیا و ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە بڵاوبووەتەوە, دوای 15 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر یەكەم ئەڵقەیدا, بڕیارە ئەم ئەڵقە نوێیەی "فرێندز" لە ئاداری ساڵی داهاتوو نمایش دەكرێت .