نوێترین زانیاری دەربارەی ڕەوشی تەندرووستی بەیتۆ جان

نوێترین زانیاری دەربارەی ڕەوشی تەندرووستی بەیتۆ جان
ئەگەر چی لە بەشێك لە ماڵپەڕو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی كۆچی دوای هونەرمەند بەیتۆ جان بڵاوبوویەوە, بەڵام دواجار دەركەوت كە باری تەندرووستی ئەم هونەرمەندە جێگیرە .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە ئێستا بڵاوكراوەتەوە, یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی بە ناوی ئارمانج, ڕایگەیاند كە لە ستۆكهۆڵم نەشتەرگەری بۆ بەیتۆ جان كراوەو ئێستا باری تەندرووستی جێگیرە .

بەیتۆ جان یەكێكە لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكان و ساڵانێكی زۆرە لە بواری هونەری میوزیك و گۆرانی دەركەوتووە, خاوەنی چەندین بەرهەمە, وە چەندین گۆرانیبێژ بەرهەمەكانی ئەویان وتووەتەوە .
Top