گۆرانی "شەكرە شار" بڵاوكرایەوە
گۆرانی (شەكرە شار) كە نوێترین بەرهەمی ئەم هونەرمەندەیە, لە شاری هەولێر كاری وێنەگرتنی بۆ كراوەو لە چەند بەشێكی سەنتەری شارو قەیسەری كلیپەكە درووست كراوە, گۆرانی (شەكرە شار) ئاوازەكەی هی هونەرمەندی دیاری كورد(ئەحمەد شەماڵ)ە, وە "نازم شێخانی" هۆنراوەكەی نووسیوەتەوە, هەروەها "وەلید خۆشناو" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .
درووستبوونی ئەم بەرهەمە دەگەڕێتەوە كاتی كەرەنتینەو قەدەغەی هاتوچۆ, تۆماركردنی میوزیكی(شەكرە شار) لە كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدراوە, وە لە ڤیدیۆ كلیپەكە لەپاڵ چەند كەسایەتییەك (خەلیل یابە) هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر دەردەكەوێت, هەروەها ستافێكی میوزیكی لەم گۆرانییە كاریان كردووە وەك سەعدی خادمی بە ئامێری نەی, بێستون محەمەدی بە ئامێری دەف, هێمن عەبدی بە ئامێری تار,سەڵاح یوسف زادە بە ئامێری عود, عەباد نعێمی بە ئامێری سەنتوور هەروەها مژدە سەیدی بە ئامێری زەڕب .