بەیان بۆمبا: ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستیم جێگیره‌

بەیان بۆمبا: ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستیم جێگیره‌
به‌یان بۆمبا، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد، دوای تووشبوونی به‌ په‌تای كۆرۆنا، ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.

به‌یان بۆمبا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی خۆی‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی باشتر و جێگیره‌، نووسیویه‌تی: "سوپاسى هه‌واڵ پرسینی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م".

ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ زیاتر له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیدا ڕۆڵه‌ كۆمیدییه‌كانی بینیوه‌، دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو و ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیر نه‌بوو، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشى چوو.

به‌یان بۆمبا یه‌كێكه‌‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ر و شانۆكاره‌ به‌ئه‌زموونه‌كانی سلێمانی، به‌شداریی چه‌ندین كاری هونه‌ری كردووه‌.

basnews
Top