بەیان بۆمبا: ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستیم جێگیره
به‌یان بۆمبا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی باشتر و جێگیره، نووسیویه‌تی: "سوپاسى هه‌واڵ پرسینی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م".
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده كه زیاتر له كاره هونه‌رییه‌كانیدا ڕۆڵه كۆمیدییه‌كانی بینیوه، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو و ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیر نه‌بوو، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشى چوو.
به‌یان بۆمبا یه‌كێكه خانمه ئه‌كته‌ر و شانۆكاره بهئهزموونهكانی سلێمانی، به‌شداریی چه‌ندین كاری هونه‌ری كردووه.
basnews