ئەیوب عەلی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
ئەیوب عەلی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب گۆرانی"زرمەی دێت" بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, ئەم گۆرانییە كە بە شێوەی شادو هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە, ئەیوب عەلی خۆی تێكستەكەی نووسیوەتەو بەشێك لە ئاوازەكەی داناوە وە بەشەكەی دیكەشی فۆلكلۆرە, "ئاریوس حەمە سەعید" كاری میوزیكی بۆ گۆرانییەكە كردووە, هەروەها "زانیار فەتاح" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .
ئەیوب عەلی كە ساڵانێكی زۆرە لە بواری گۆرانی و میوزیكدا كاردەكات, دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە گۆرانی(كۆڵبەر) كەلە 19/9/2020 بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .