هونەرمەند كەمال محەمەد ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
دوێنێ چوارشەممە 4/11/2020 كەمال محەمەد نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی(لە تۆ دوورم) بڵاوكردەوە, "شادمیر نامۆ" لە پاڵ دانانی ئاوازی ئەم گۆرانییە كاری مێكس و ماسترینگی ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەنجامداوە, وە "هێمن هەژار" تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوەتەوە, هەروەها "زیاد ساڵح" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .
كەمال محەمەد یەكێكە لە گۆرانیبێژە بە ئەزموونەكان, لە ساڵی 1979 ەوە دەستی بە كاری هونەری میوزیك و گۆرانی كردووەو خاوەنی چەندین ئەلبۆمی گۆرانییە .