كریستین: مرۆڤ بەلەخۆباییبوون وێران دەبێت

كریستین: مرۆڤ بەلەخۆباییبوون وێران دەبێت
كچە ئەكتەری لاوی ئەمریكی كریستین ستیوارت دەڵێت: «زۆر وریای خۆمم بۆ ئەوەی نەكەومە هەڵەوە و ناوبانگ كارم تێ نەكات و نەبێتە هۆی لەخۆباییبوونم، هەروەها ئەو ناوبانگەی ئێستا هەمە، وای لێكردووم زیاتر ئاگام لە خۆم بێت و لەخۆبایی نەبم، وەك ئەوەی بەشێكی زۆر لە ئەكتەر و گۆرانیبێژەكان كەوتوونەتە داوی لەخۆبایی بوون و دواتر هەر خۆیان زەرەریان كردووە و ناوبانگی خۆیشیان لەكەدار كردووە.
كریستین هەروەها دەڵێ: «لەسەر ئێمە پێویستە ئەو ئەكتەرە گەورانە بكەینە نموونەیەكی باش كە لە ژیانی خۆیاندا سەركەوتوو بوون و هیچ رۆژێك كەسێك نەیزانیوە، یان هەستی بەوە نەكردووە كە لەخۆبایی بووبن، بۆ نموونە: من لەم رووەوە زۆر سەرسامم بە جودی فۆستەر و وەك نموونەیەكە بۆ من و زۆر شتی لێوە فێربووم، بۆیە ئەو باشترین كەس بووە كە كاری سینەمایی كردبێت و سەرنجی بینەری بۆ خۆی راكێشابێت».
كریستین ئەوەشی نەشاردەوە كە هەڵسوكەوتی زۆر لە هەڵسوكەوتی پیاوانەوە نزیكە، ئەویش لەبەر ئەوەی كە لەگەڵ دووبرایدا گەورە بووە و لەگەڵ هاوڕێ كوڕەكانیشی زۆر یاریی بیسبۆڵی كردووە.
Top