جنێڤەر: خۆشەویستی ئاستەنگ و گرفتی زۆرە

جنێڤەر: خۆشەویستی ئاستەنگ و گرفتی زۆرە
خانمە ئەكتەری ئەمریكی جێنڤەر ئەنیستۆنی پێی وایە كە پەیوەندییە خۆشەویستییەكانی ئەم سەردەمە، پڕن لە گیروگرفتی جیاجیا، كە زۆر جار چارەسەر ناكرێن.
زۆر لە چاودێران پێیان وایە كە جنێڤەر ئەنیستۆن یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە لە پێوەندییە خۆشەویستییەكاندا چانسیان نییە، بەتایبەتی دوای جیابوونەوەی لە براد بێت، چونكە بە چەندین پەیوەندیی خۆشەویستیی دیكەدا تێپەڕیوە، بەڵام لە هیچیاندا سەركەوتوو نەبووە، هەرچەندە ئێستا لەگەڵ جاستن تیرۆ. لە پەیوەندییەكی گەرموگوڕدایە.
لەو بارەیەوە ئەنیستۆن دەڵێت: «مرۆڤ فشارێكی زۆری لەسەر دروست دەبێت كاتێك دەكەوێتە نێو پێوەندییەكی خۆشەویستییەوە، بۆیە من پێم وایە كە رۆڵی ئافرەت لە خۆشەویستی و ژیانی هاوسەرێتیدا گۆڕدراوە و پێویستە هاوسەرێك بدۆزنەوە كە لەگەڵیدا بگونجێن، چونكە لەوانەیە زۆر ئاسان بێت خۆشەویستێك بدۆزیتەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات، دەردەكەوێت كە بەردەوامبوون لەسەر خۆشەویستی كارێكی چەند قورس و سەختە و، دەبێ پێشبینیی هەموو شتێكی نوێ و چاوەڕوان نەكراو بكەیت».
Top