سەمیرە كارزان(دوكتۆر)ی بڵاوكردەوە

سەمیرە كارزان(دوكتۆر)ی بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد سەمیرە كارزان, گۆرانییەكی نوێی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020 خانمە گۆرانیبێژ سەمیرە كارزان, گۆرانییەكی لە ژێر ناونیشانی(دوكتۆر) بڵاوكردەوە, ئەم گۆرانییە ئەحلام مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە, وە كاوە ئیسماعیلی تێكستەكەی نووسیوە و "ڕەزاپور رەزاوی" میكس و ماسترینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوەو فەرهاد نەباتی كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .

دوایین بەرهەمی سەمیرە كارزان بریتی بوو لە گۆرانی (نابێ) كە لە 30/7/2020 بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە, كە مێلۆدییەكەی هونەرمەند "ڕێباز شەمامی" ئامادەی كردبوو .
Top