نوێترین دەركەوتنی دینا بە جلی بوكێنییەوە

نوێترین دەركەوتنی دینا بە جلی بوكێنییەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد دینا, ژیانی هاوسەری پێك هێنا .

دینا ئەمڕۆ یەكشممە 1/11/2020 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی نوێی بڵاوكردەوە كە تێیدا بە جلی بوكێنیەوە دەردەكەوێت, بەڵام بێ ئەوەی ڕوونی بكاتەوە كە ئەمە وێنەی هاوسەرگیرییەكەیەتی یان ئامادەكارییە بۆ كارێكی نوێی هونەری .

دینا كە خەڵكی ڕانیەیە لە پاڵ چەند ئەلبۆمێكی گۆرانی, چەندین گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردووەتەوە, دوایین گۆرانی ئەم خانمە گۆرانی (بلوة) بوو كە بە زمانی عەرەبی بڵاوی كردەوە, لە ئێستادا پێشكەشكارە لە بەرنامەی (كوردستان ستار) كەلە كەناڵی كوردستان تی ڤی نمایش دەكرێت .
Top