نووسەرو شاعیر "جەلال مەلەكشا" كۆچی دوایی كرد
ئەم ناودارە ساڵی 1951 لە گوندی مەلەكشا لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە, جەلال مەلەكشا یەكێكە لە شاعیرو نووسەرە دیارەكانی كورد كە لە چەندین ڕۆژنامەو گۆڤاردا نووسراوەكانی بڵاوكراونەتەوە, هەمیشە لە شیعرو نووسینەكانیدا پەیامی ئاشتیخوازی و نەتەوەی ڕەنگی داوەتەوە, جەلال مەلەكشا بە زمانی فارسی و كوردی شیعرو چیرۆكی نووسیوە,هەروەها بەشێك لە بەرهەمەكانی بۆ چەندین زمانی وەك فارسی و ئینگلیزی و سویدی وەرگێڕدراون .