پاڵەوانێكی زنجیرە فیلمی (جێمس بۆند) كۆچی دوایی كرد

پاڵەوانێكی زنجیرە فیلمی (جێمس بۆند) كۆچی دوایی كرد
ئەستێرەی جیهانی و ئەكتەری دیاری هۆڵیوود(شۆن كۆنری) كۆچی دوایی كرد .

ئەمڕۆ شەممە 31/10/2020 شۆن كۆنری پاڵەوانی زنجیرە فیلمی جێمس بۆند لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, ئەم ناودارە لە 25/8/1930 لە سكۆتلەندا لەدایك بووە, لە ساڵانی شەستەكاندا بە دەركەوتنی لە زنجیرە فیلمی بەریتانی(جێمس بۆند) ناوی لە سەرانسەری جیهان بڵاوبوویەوە كە بەمەش توانی لە 7 بەشی ئەو فیلمەدا وەكو پاڵەوانی فیلمەكە بەشداری بكات و نازناوی لە كۆنریەوە بگۆڕێت بۆ (بۆند), هەروەها بەیەكەم بەشداربووی فیلمی جێمس بۆند هەژمار دەكرێت, شۆن كۆنری لە پاڵ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسكار توانیویەتی زیاد لە 30 خەڵاتی جیهانی بەدەست بهێنێت, لەوانەش چەند خەڵاتێكی بافتاو 3 خەڵاتی گۆڵدن گلۆب .

هەروەها توانی بەشداری لە چەندین فیلمی سەركەوتوو بكات لەونەش (the hunt for red october) لە ساڵی 1990 , وە فیلمی (the rock) لە ساڵی 1996 كە نیكۆڵاس كەیج و ئێد هاریس تێیدا بەشداربوون, وە لە بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی "ئیندیانا جۆنز" لە ساڵی 1989 كە (هاریسۆن فۆرد) پاڵەوانی فیلمەكە بوو .
Top