سەعدوون كاكەیی لە دەربەندیخان كۆنسێرتێك ساز دەكات
بڕیار وایە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 2020/11/2، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی دەربەندیخان، سەعدوون كاكەیی هونەرمەندی گۆرانیبێژ، بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، كۆنسێرتێكی جەماوەری ساز بكات، كاكەیی لەو كۆنسێرتەدا چەندین گۆرانیی ڕەسەن و فۆلكۆری پێشكەشی ئامادەبوان دەكات.
سەعدوون كاكەیی، گۆرانیبێژێکی دەنگخۆش و خاوەن ستایلە و خاوەنی ژمارەیەك گۆارنی و ڤیدیۆ كلیپە، شارەزاییەكی باشی لە گوتنەوەی گۆرانییە ڕەسەن و فۆلكۆرییەكاندا هەیە، بەرهەمە هونەرییەكانی زیاتر لە ئاهەنگ و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەكاندا پێشكەش دەكات.
basnews