سەعدوون كاكەیی لە دەربەندیخان كۆنسێرتێك ساز دەكات

سەعدوون كاكەیی لە دەربەندیخان كۆنسێرتێك ساز دەكات
سەعدوون كاكەیی، گۆرانیبێژی كورد، كۆنسێرتێكی جەماوەری لە شاری دەربەندیخان ساز دەكات.

بڕیار وایە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 2020/11/2، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی دەربەندیخان، سەعدوون كاكەیی هونەرمەندی گۆرانیبێژ، بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، كۆنسێرتێكی جەماوەری ساز بكات، كاكەیی لەو كۆنسێرتەدا چەندین گۆرانیی ڕەسەن و فۆلكۆری پێشكەشی ئامادەبوان دەكات.

سەعدوون كاكەیی، گۆرانیبێژێکی دەنگخۆش و خاوەن ستایلە و خاوەنی ژمارەیەك گۆارنی و ڤیدیۆ كلیپە، شارەزاییەكی باشی لە گوتنەوەی گۆرانییە ڕەسەن و فۆلكۆرییەكاندا هەیە، بەرهەمە هونەرییەكانی زیاتر لە ئاهەنگ و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەكاندا پێشكەش دەكات.

basnews
Top