شانۆگەری (مایسترۆ) نمایش دەكرێت

شانۆگەری (مایسترۆ) نمایش دەكرێت
بەسەرپەرشتی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر بەشی هونەری شانۆی سلێمانی, شانۆگەریەكی نوێ لەژێر ناونیشانی(مایسترۆ) ساز دەكرێت .

شانۆگەری مایسترۆ (حەیدەر ئەبو حەیدەر) كاری نوسین و دەرهێنانی ئەنجامداوە, هەروەها رەئوف بێگەرد كاری لەسەر وەرگێڕانی دەقی شانۆگەرییەكە كردووە بۆ زمانی كوردی, ئەكتەرانی مایسترۆ میدیا رەئوف بێگەرد و چەند خوێندكارێكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانەن, بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە 1/11/2020 كاتژمێر (4:30)ی ئێوارە لە هۆڵی كۆمەڵ نمایش بكرێت .
Top