دواین جۆنسۆن هەوادارانی تووشی شۆك كرد

دواین جۆنسۆن هەوادارانی تووشی شۆك كرد
ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی و پاڵەوانی زۆرانبازیی سەربەست(دواین جۆنسۆن) لە نوێترین دەركەوتنیدا بە ڕەفتارێكی هەوادرانی تووشی شۆك كرد .

ئەم ناودارە كورتە ڤیدیۆیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە, كە تێیدا لە هۆڵێكی وەرزییەو بەهۆی بەرزكردنەوەی قورساییەكان لایەكی چاوی برینداربووە, هەروەها دواین جۆنسۆن ئاماژە بەوە دەدات كە هەندێ جار شتی لەناكاو لەم جۆرە وەرزشە ڕوودەدات و شوێنەكە بۆ یاری و خوێندنەوەی چیرۆكی منداڵان نییەو دەبێ چاوەڕێی جۆرێك لەم ڕوودانە بكرێت.. لەكاتی باسكردنی زەحمەتی و قورسی ئەم وەرزشە جۆنسۆن پەنجە لە خوێنی خۆی دەدات و دەیخوات كە بەمەش بەشێك لە هەوادارانی تووشی شۆك بوون, وە لە دواییدا دەگەڕێتەوە ڕاهێنانەكەی .

هەروەها لە ماوەكانی ڕابردوو دواین جۆنسۆن وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە خۆی بەدەستەكانی دەرگای ماڵەكەی لێكردەوەو خستیە سەر زەوی, هۆكاری ئەو ڕەفتارەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە كردنەوەی ئەو دەرگایە بە جۆرێك ڕێگربوو كە دوا بكەوێت لە ڕۆشتنی بۆ سەر كارەكانی .
Top