نووسەرو سیاسەتڤان(كاكەمەم بۆتانی) كۆچی دوایی كرد
كاكەمەم بۆتانی لە ساڵی 1937 لەشاری كۆیە لەدایك بووە, ساڵی 1948 زانکۆی لە بەغدا تەواوکردوە و دواتر بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام کاکەمەم لەدوای ساڵی 1965ەوە وازی لە حزبایەتی هێناو هەمیشە لە خزمەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتیدا بووە. کاکەمەم بۆتانی لەساڵی 1968 هەموو هەوڵێکیدا بۆ دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی کورد و ساڵی 1974 بووە بە پێشمەرگە، دوای نسکۆی شۆڕشی 1975 بڕیاریداوە هیچ بەرهەمێک لە بڵاوکراوەکانی ژێردەسەڵاتی رژێمی بەعسدا بڵاونەکاتەوە، ناوبراو لەساڵی 1993ەوە تاوەکو ساڵی 2000 راوێژکاری روناکبیری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم و دواتریش بووەتە سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد.
کاکەمەم بۆتانی نووسەر بووە, لە ساڵی 1957 یەکەم چیرۆکی بڵاوکردووەتەوە هەروەها لە ساڵی 1970 دا یەکێتیی نووسەرانی کوردی دامەزراندووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی دامەزرێنەری رەوتی ئەدەبیی روانگە.