هونەرمەند سامان عومەر كلیپێكی گۆرانی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ شەممە 24/10/2020 سامان عومەر نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (چی بكەم لێرە)بڵاوكردەوە, كاری میكس و ماسترینگی گۆرانییەكە ئارمین حەبیبی ئەنجامیداوە, هەروەها "بڕیار فەتاح" كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .
سامان عومەر كە ساڵانێكی زۆرە لە بواری گۆرانیدا كاردەكات, چەندین بەرهەمی بەشێوەی كلیپ بڵاوكردووەتەوە, دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە گۆرانی (خاتو زینێ) كە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ لە 22/5/2020 بڵاویكردەوە .