نوێترین دەركەوتنی ئاریانا وەكو سەرۆكی ئەمریكا
ئاریانا لە كلیپی ئەم گۆرانییە هاوشێوەی گۆرانیبێژو ئەستێرەكانی دیكەی جیهانی ڤیدیۆ كلیپەكەی بەشێوەیەكی جیاواز بڵاوكردەوە, كەتێیدا دەردەكەوێت ئاریانا لە هۆڵی كۆبوونەوەو ڕۆڵی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەبینێت, هەروەها لەچەند بەشێكی دیكەی ڤیدیۆ كلیپەكەدا بەجۆرێك دەردەكەوێت كەلەناو كۆشكی سپی كلیپەكەی تۆمار كردبێت .
لەماوەكانی ڕابردوو لە میديا جیهانییەكانەوە بڵاوكرایەوە كە ئاریانا خانویەكەی بە دیاری پێگەیشت كە نرخەكەی 13 ملیۆن دۆلار بووە .
ئەم گۆرانییەی ئاریانا گراندی تەنها لەیەكەم ڕۆژی بڵاوكردنەوەی لەتۆڕی كۆمەڵاتی یوتیوب 10 ملیۆن بینەری هەبوو, هەروەها گۆرانییەكە تراكێكە لە ئەڵبۆمی(positions) كە بڕیارە بەم نزیكانە بڵاوی بكاتەوە .
لەلایەكی تریشەوە بڕیار وایە, ئاریانا گراندی بەشداری لە فیلمی(don t look up) بكات, كە ئادەم مەكای كاری نووسین و دەرهێنانی بۆ دەكات, هەروەها لەم فیلمە سینەماییە كۆمەڵێك ئەستێرەی جیهانی ڕۆڵ دەگێڕن كە ئەوانیش بریتین لە... لیۆناردۆ دیكاپریۆ و مێرڵ ستریپ و كەیت بلانچێت و تیمۆسی شالامیت و جنێفەر لۆرانس و ماسیۆ پێری و چەند ئەكتەرێكی دیكە بەشدارن .