بڵند عەبدوڵا ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
(بەیەك ناگەین) كە نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بڵند عەبدوڵایە, تێكستەكەی لەلایەن (سەركەوت ڕەسوول)ەوە نووسراوەتەوە, هەروەها بڵند خۆی ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادەكردووە, ڤیدیۆ كلیپی ئەم گۆرانییە لە دەرەوەی كوردستان تۆماركراوە .
هونەرمەند و گۆرانیبێژ بڵند عەبدوڵا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە دیارترین بەرهەمەكانی بریتییە لە بڕۆن بڕۆن-پێمەكەنە-بێریڤان-بریندارە و چەند گۆرانییەكی دیكە, هەروەها لەگەڵ هونەرمەند ئەیوب عەلی گۆرانییەكی بە شێوەی دوێت تۆماركرد بە ناوی(ئاخر عاشقم) كە ئەیوب عەلی خۆی تێكست و ئاوازەكەی ئامادەكردووە .