ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی نۆ كتێبی (حەمەسەعید حەسەن) بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی نۆ كتێبی (حەمەسەعید حەسەن) بەڕێوە دەچێت
لە هەفتەی داهاتوو, ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی 9 كتێبی نووسەرو ڕەخنەگر (حەمەسەعید حەسەن) لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت .

لەم بارەیەوە ناوەندی (ئاوێر) بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە, لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە كە لە ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 25/10/2020 كاتژمێر 4ی ئێوارە لە ئۆفیسی ناوەندی "ئاوێر"لەشاری هەولێر مەراسیمی ناساندن و واژووكردنی 9 كتێبی نوێی نووسەر (حەمە سەعید حەسەن) ساز دەكرێت .
Top