کۆمەڵە شیعری (شقارتە) چاپ و بڵاو کرایەوە
نەوڕەس محەمەد، نووسەری کۆمەڵە شیعری (شقارتە) ڕایگەیاند: "ئەو بەرھەم شیعرییە کە یەکەم بەرھەممە لە چاپخانەی (کارۆ) لە شاری سلێمانی چاپ کراوە کە لە ٩٤ لاپەڕە پێک ھاتووە".
گوتیشی: "لەم کۆمەڵە شیعرییەدا ھەر شیعرە و ئازارێکی قووڵی لەخۆیدا ھەڵگرتووە، ئازار و ئیستاتیکا لە شقارتەدا یەک دەگرن و ململانێی نێوان من و ئەوان دەکات، ھەروەک دەمەوێت وەک شاعیرێکی ئافرەت بە بیر مرۆڤی بھێنمەوە کە بیرھێنانەوە مرۆڤبوونە، ھەروەک لە شیعرەکاندا ھەوڵم داوە وێنەی ئەو ڕێگا و ئازار و بەربەستانە بھێنمە ناو زمانەوە کە دەکرێت ھەر مرۆڤیک لە ژیانیدا ڕووبەڕووی ببێتەوە کە خەون دەبینێت".
کۆمەڵە شیعری شقارتە لە پێشبڕکێی خەڵاتی ژنەراڵی پاییزدا هەڵبژێردراوە و لەلایەن وەشانگەی نووسیارەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
basnews