ئیلهام شاهین: پێشبینی شۆڕشم ده‌كرد

ئیلهام شاهین: پێشبینی شۆڕشم ده‌كرد
خانمه‌ ئه‌كته‌ری میسری ئیلهام شاهین دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ دڵ هیوای ده‌خواست زنجیره‌ درامای (نڤریە الجوافە) له‌سه‌رده‌می حوكمی ئیخوانه‌كانی میسر نمایش كرابا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌رمه‌ی هێزی ئیخوانه‌كاندا هێرشی توندی كردبایه‌ و دژیان وه‌ستابایه‌وه‌ نه‌ك دوای ئه‌وه‌ی له‌ حوكم نه‌مان.
ئیلهام رایگه‌یاند كه‌وا برۆمۆی دووه‌می زنجیره‌كه‌ پێشتر قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، چونكه‌ به‌ قسه‌ی خۆی له‌و برۆمۆیه‌دا ده‌ڵێ : شۆڕشی راسته‌قینه‌ و جددی هێشتا نه‌هاتووه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ له‌سه‌ر كار لادانی موحه‌مه‌د مورسی و خۆنیشاندانی خه‌ڵكی میسر له‌ دژی حوكمڕانی ئیخوانه‌كان، ئیلهام له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی: به‌ر له‌ مانگێك وێنه‌گرتنم ته‌واو كرد و ئه‌و كات هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبایی لێكردم، چونكه‌ پێشبینی شۆڕشی 30 یۆنیۆم كردبوو، بۆیه‌ هه‌ست به‌ خه‌مێكی زۆر ده‌كه‌م كه‌ رێگا به‌ نمایش كردنی نه‌درا.
ئیلهام ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ برۆمۆی دووه‌م چه‌ند رسته‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌ نمایش كردنی نادرێت بۆ نموونه‌ له‌ دیمه‌نێكدا ده‌ڵێم: من بێزارم له‌و بارودۆخه‌، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت رێگا له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی من بگرێت له‌ناوی ده‌به‌م ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆماریش بێت، بۆیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ رێگا به‌م برۆمۆیه‌ نه‌درا، ئێستا ئیخوانه‌كان له‌ دڵه‌وه‌ هیوای مردنم بۆ ده‌خوازن هه‌ر بۆیه‌ش له‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تی خۆیان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌وا من تووشی رووداوێكی ترسناكی هاتوچۆ بوومه‌ته‌وه‌ و ژیانم له‌ مه‌ترسیدایه‌، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ بوو سه‌ماح ئه‌نوه‌ر تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بۆوه‌ منیش سه‌ردانم كرد له‌ نه‌خۆشخانه‌.
Top