سایرۆس دیسان بایداوه‌

سایرۆس دیسان بایداوه‌
له‌ ساڵی 2010 كچه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی مایلی سایرۆس رایگه‌یاند واز له‌ بواری مۆسیقا ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی بڕژێته‌ سه‌ر بواری نواندن، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌وا واز له‌ نواندن ده‌هێنێت له‌ پێناو موزیك و گۆرانی.
سایرۆسی ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه‌ ئه‌م ساڵ دوایین فیلمه‌كانی نمایش كرا ده‌ڵێت: وا هه‌ست دەكەم من له‌م ساتانه‌ی ته‌مه‌ندا پێویست یان حه‌زم به‌ كاری نواندن بێت، پێویسته‌ سیستمی ژیانی خۆم دووباره‌ رێك بخه‌مه‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ی ڕۆڵی كه‌سانی دیكه‌ بنوێنم، حه‌ز ده‌كه‌م جه‌ماوه‌ر وه‌كو خۆم بمناسێت و رووی راسته‌قینه‌ی من ببینێت، پێموایه‌ باشترین رێگا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ بهێنمه‌ دی بریتییه‌ له‌وه‌ی كار له‌ بواری موزیك و پێشكه‌ش كردنی گۆرانی بكه‌م، بۆیه‌ له‌ كاتی داهاتوو گرنگییه‌كی زۆر به‌ گۆرانی ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌مه‌وه‌ نزیك ببمه‌وه‌.
شایه‌نی ئاماژه‌ پێكردنه‌ فیلمی (So Undercover) دوایین كاری سایرۆس بوو له‌ بواری نواندن.
Top