جیسیكاش ده‌بێته نووسه‌ر
كتێبه‌كه‌ی جیسیكا به ناوی (The Honest Life) و له كتێبخانه‌ی سه‌ره‌كی سانتا مۆنیكا له ئاهه‌نگی تایبه‌ت بڵاویكرده‌وه و چه‌ند دانه‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، هه‌روه‌ها له رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌كانه ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه خسته‌ڕوو و به شتێكی پێویست و له ئه‌نجامی ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆی له‌و بواره وه‌سفی كرد و رایگه‌یاند ئه‌م كتێبه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه به سووده كه ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و دوور له نه‌خۆشی بژین و ده‌یانه‌وێ له ماڵێكی دوور له ژه‌هر و په‌یڕه‌و كردنی سیستمێكی ته‌ندروستی خواردن ژیان به‌سه‌ر به‌رن وخۆیشی به یه‌كێك له‌و جۆره كه‌سانه دانا. له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌لبا ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نزیكی خۆراكی كیمیایی نابێت كه 100 كالۆری تێدایه، له هه‌مان كاتدا خۆی بێبه‌ش ناكات له‌و خۆراكانه‌ی كه حه‌زیان لێده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر له خه‌ڵكی ئاسایی ده‌یانخوات وه‌ك سۆشی و مه‌عكه‌رونی.