نیكۆل سابا: واز له‌ جێنز ناهێنم

نیكۆل سابا: واز له‌ جێنز ناهێنم
نیكۆل سابای ئه‌ستێره‌ی لوبنانی سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌و ره‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌كرێن به‌هۆی ئاهه‌نگ و چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی به‌تایبه‌تی دوای دووگیانی و رایگه‌یاند كه‌ زۆر بێزار و دڵته‌نگ ده‌بێت به‌م جۆره‌ ره‌خنه‌ بێ بنه‌مایانه‌ كه‌ هیچ پێوه‌ندییان به‌ كاری هونه‌رییه‌وه‌ نییه‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ نیكۆل ده‌ڵێ: زۆر بێزار ده‌بم به‌ قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باس له‌ به‌رده‌وام بوونم ده‌كه‌ن له‌و كاته‌دا، من نازانم بۆچی ئه‌گه‌ر ئافره‌ت دووگیان بێت ده‌بێ له‌ ماڵ دابنیشێت و هیچ كارێك نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س باسی نه‌كات.
نیكۆڵ زیاتر وتی: هه‌ست ده‌كه‌م مه‌سه‌له‌كه‌ له‌ سنووری خۆی تێیپه‌ڕبووە، ئایا من یه‌كه‌م ئافره‌تم به‌ دووگیانییه‌وه‌ بچێته‌ سه‌ر شانۆ و گۆرانی بڵێ، پێش من زۆر ئافره‌ت گۆرانییان وتووه‌ و سكیان له‌ پێشیان بوو و پێویست ناكات ناویان بهێنم، نیكۆڵ به‌رگری له‌ خۆی كرد سه‌باره‌ت به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌ كاتی دووگیانی له‌ ئاهه‌نگه‌كانیدا و وتی: ئه‌م جلوبه‌رگانه‌ش جۆرێكن له‌ مۆده‌، من سه‌رم سوڕماوه‌ نازانم بۆچی باس له‌ جوڵه‌ هونه‌رییه‌كانی من ده‌كه‌ن، چونكه‌ دڵنیام ئه‌گه‌ر جلی ته‌سكیشم پۆشیبایه‌ باسیان ده‌كرد بۆیه‌ هه‌رچییه‌ك بپۆشم له‌ قسه‌كانیان رزگارم نابێت و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت باسم ده‌كه‌ن.
نیكۆڵ كه‌ ئێستا دووگیانە‌ له‌ مانگی پێنجه‌م دروشمی (واز له‌ جێنز ناهێنم)ی به‌رز كردۆته‌وه‌ دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ره‌خنه‌ی بێ بنه‌مای لێده‌گرن.
Top