دیمی مۆر پـه‌نا بۆ جادوگه‌رێك ده‌بات
راپۆرته‌كان له‌م باره‌یه‌وه ئاشكرایان كرد دیمی بڕوایه‌كی زۆری به كاروباری رۆحی و فه‌له‌كی هه‌یه و دیه‌وێ پلانه‌كانی بۆ دواڕۆژ دیاری بكات و دووركه‌وێته‌وه له هه‌موو كاریگه‌رییه‌كی سلبی و لابه‌لا كه پێوه‌ندی به هاوسه‌ری سێیه‌مییه‌وه هه‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌نای بۆ بادی مۆری زانای فه‌له‌كناسی مه‌كسیكی بردووه كه هیچ پێوه‌ندی به مۆره‌وه نییه و پسپۆره له میتافیزیكیا و زانستی رۆحی.
شایه‌نی گوتنه ساڵی 2005 دیمی مۆر و كۆتشه‌ر هاوسه‌رگیریان كرد هه‌رچه‌نده جیاوازی ته‌مه‌نیان 15 ساڵ بوو.