مایلی سایرۆس ریكلام بۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات

مایلی سایرۆس ریكلام بۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات
كچه‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكی مایلی سایرۆس رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی توند بووه‌وه‌ و به‌ ریكلام كردن بۆ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ی (We Can’t Stop) تۆمه‌تبار كرا.
سایرۆس به‌ ریكلام كردنی بۆ جۆره‌ حه‌بێك تاوانبار كرا كه‌ پێی ده‌ڵێن (حه‌بی كامه‌رانی)، به‌ڵام سایرۆس له‌ دیمانه‌یه‌كدا به‌رگریی له‌ خۆی كرد به‌وه‌ی لێك نه‌گه‌یشتێنك درووستبووه‌ ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر به‌ ئینگلیزی قسه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ست ده‌كات مه‌ترسییه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئەلكهول له‌ ماریوانا زیاتره‌ وتیشی: ره‌نگه‌ خه‌ڵك به‌م قسانه‌ی دڵته‌نگ بن، به‌ڵام من به‌چاوی خۆم بینیومه‌ كه‌ چه‌ندین كه‌س هه‌بوون ژیانی خۆیان تێكداوه‌ ته‌نیا به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كهول، به‌ڵام نه‌مبینیوه‌ كه‌سێك به‌هۆی ماریوانا ژیانی به‌و شێوه‌یه‌ تێك چووبێت.
سایرۆس تا ئێستا به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ حه‌شیشه‌ ده‌خوات، به‌ڵام خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه‌ یاسای كالیفۆرنیا رێگا به‌ خواردنی ده‌دات و وتی: كاتێك كاره‌كه‌ نایاسایی بێت ئه‌وا مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ده‌بێت، بۆیه‌ من خۆشحاڵم به‌وه‌ی له‌ كالیفۆرنیا بژیم و مرۆڤ له‌وێ ئازاده‌ ئه‌و شته‌ی ده‌یه‌وێ به‌ ئازادی و به‌ یاسایی بیكات.
Top